٢ شوبات ٢٠٢١ - ١٣:٢٦
فیلمەکانی سی‌و‌نۆهەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجر لە کوردستان نمایش دەکرێن

دایرەی گشتی فەرهەنگ و ئێرشادی کوردستان لە پیشاندانی فیلمەکانی سی و نۆهەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجر لە سینەماکانی کوردستان هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فیلمەکانی سی و نۆهەمین فستیڤاڵی فیلمی فەجر 15 تا 22ی ڕێبەندان لە کوردستان نمایش دەکرێن.

ئەم فیلمانە لە هۆڵەکانی ژمارەی یەک و دووی سینەما بەهمەنی سنە و هەروەها سینەما ئازادی بیجار نمایش دەکرێت و خوازیاران دەتوانن لە ڕێگای ماڵپەڕەکانی ئێران تیک، سینەما تیکێت و گیشە7 بلیت بکڕن.

342/